مۆسیقای كوردیی و فه‌رهه‌نگی كورده‌كان
له به‌راورد ده‌گه‌ڵ مۆسیقای دانیشتووانی دیكه‌ی ناوچه، به‌ته‌واوی جیاوازه. ته‌واوی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه له گونده‌كان كۆكراونه‌ته‌وه، شكڵی دژه‌ده‌نگیی وغه‌یره‌ده‌نگی (Antiphonal)یان هه‌یه كه ده‌كرێ له نه‌ریتی مۆسیقای كوردیدا به گرینگ له‌قه‌ڵه‌م بدرێ. ئاهه‌نگه سازكراوه‌كانی مۆسیقاره نیوه‌پسپۆڕه‌كان كه له شاره‌كاندا ئاسته‌كراون، زۆرتر به هۆی كر(نه‌خشی)ی مێلۆدییه‌كه‌یان دیاری ده‌كرێن. ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر مۆسیقا و فه‌رهه‌نگی كورده‌كان و، مه‌به‌ستیش شیكتردنه‌وه و تێگه‌یشتنی مانا و هه‌ستی ئاهه‌نگینی مۆسیقایه، كه له فه‌رهه‌نگدا وه‌ك گشتێك و له مۆسیقادا وه‌ك دیارده‌یه‌كی ده‌نگیی شوێن داده‌نێ. 1) ڕوانگه‌ی توێژینه‌وه تا ئێسته توێژینه‌وه له‌مه‌ڕ كورد و مۆسیقا به دوو شێوه ڕاپه‌ڕێندراوه. یه‌كه‌میان شێوه‌یه‌كی مه‌ردمناسانه(خه‌ڵكناسانه)یه كه له‌سه‌ر مۆسیقا و فه‌رهه‌نگ وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پێداده‌گرێ. كه‌موكورتی ئه‌و شێوه‌یه ئه‌وه‌یه كه له مۆسیقا و بایه‌خه‌كه‌ی وه‌ك دیارده‌یه‌كی ده‌نگیی چاوپۆشی ده‌كا. له‌و جێیه‌ڕا كه مۆسیقا به‌شێك له فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكه، شیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی فه‌رهه‌نگییش له توێژینه‌وه‌دا پێویسته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مۆسیقا و فه‌رهه‌نگ به‌بێ شیكردنه‌وه‌ی «ده‌نگ|چریكه»، واته خودی مۆسیقا، بخرێته ژێر توێژینه‌وه، ئامراز ده‌گه‌ڵ مه‌به‌ست تێكه‌ڵ كراوه. دووهه‌مین شێوه، مۆسیقاناسی یه، كه لێكدانه‌وه‌ی كر(نه‌خش)ی مۆسیقا له‌به‌رچاوده‌گرێ. كه‌مووكورتی ئه‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه مۆسیقا وه‌ك دیارده‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی نابینێ و حاشای لێده‌كا. بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و شێوه‌یه له بنه‌تادا ته‌نیا دیارده‌ی ده‌نگه، واته شیكردنه‌وه‌ی مۆسیقاتا ڕاده‌ی یه‌ك (شت|ئامراز) و، نه‌ك وه‌ك ڕه‌نگده‌ره‌وه‌یه‌كی مرۆیی. ئاشكرایه كه مۆسیقا له فه‌رهه‌نگ یان كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو به‌دیدێ و، فامینی وی به‌بێ تێگه‌یشتنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه نایه‌ته‌دی. له‌م شێوه‌یه‌شدا لایه‌نی هه‌ڵه له نێوان ئامراز و مه‌به‌ست له‌ئارادایه. هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌م دوو شێوه‌یه، بابه‌تی ئه‌و باسه نییه. به‌ڵام بۆ په‌ره‌دانی زۆرتری مۆسیقاناسیی ئێتنیكی، لایه‌نخوازییه‌كی نوێ له توێژینه‌وه‌دا پێویسته. لایه‌نخوازییه‌ك كه بتوانێ هه‌ردووك شێوه ئاوێته بكا و تێگه‌یشتنێك له چه‌مكی جوانیناسانه و بایه‌خی مۆسیقا به‌ده‌سته‌وه‌بدا. شتێك كه له توێژینه‌وه‌كانی پێشتر له ئارادا نه‌بووه. ئه‌م لایه‌نخوازییه نوێیه له توێژینه‌وه‌دا، ده‌بێ له سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی ناخ و ڕێككه‌وتووی نێوان ڕشته‌گه‌لی مۆسیقاناسیی، خه‌ڵكناسیی، كۆمه‌ڵناسی و جوانیناسی دابمه‌زرێ. ڕه‌نگه شێوه‌ی ئاهه‌نگناسانه(جوانیناسانه)، ده‌رخه‌ری ئه‌م لایه‌نخوازییه نوێیه بێ. لێره‌دا، واژه‌ی ئاهه‌نگ به مانا ته‌سكه‌كه‌ی واته ئاهه‌نگی مۆسیقا نییه، به‌ڵكه چه‌مكێكی هه‌راوتر و وه‌ك «ڕێكیی حه‌ڕه‌كه‌ته‌كان»ه. هه‌ر به‌مجۆره‌ی كه ئه‌فلاتوون له كتێبی قانوون دا، ده‌ریبڕیوه. یه‌كه‌م، له هه‌ر فه‌رهه‌نگێكدا ئاهه‌نگێكی سروشتی له ئارادایه كه له سه‌ر بناغه‌ی گۆڕانی وه‌رزانه له ده‌وروبه‌ردا ڕاوه‌ستاوه. ئاشكرایه كه ئاهه‌نگی سروشتی له ناوچه ده‌شتاییه‌كان ده‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی ناوچه گه‌رم و پڕبارانییه‌كان و، یان ده‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی سه‌رزه‌وی فێنكی خاوه‌نی چوار وه‌رز، ته‌واو جیاواز و نالێكن. دووهه‌م، له هه‌ر فه‌رهه‌نگێكدا «ئاهه‌نگێكی كۆمه‌ڵایه‌تی» له‌ئارادایه كه له ڕێكیی حه‌ڕه‌كه‌ته جۆراوجۆره‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌ئسیر وه‌رده‌گرێ؛ وه‌ك حه‌ڕه‌كه‌ت له سازمانی ئابوور، كۆمه‌ڵگه، سیاسه‌ت، مه‌زهه‌ب و زمان. زمان به‌تایبه‌ت، ماكه‌یه‌كی گرینگ له كری «ئاهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی» پێكدێنێ، كه به شێوه‌یه‌كی پته‌و ده‌گه‌ڵ چه‌مكی مۆسیقای ئاهه‌نگ تێكه‌ڵاوی هه‌یه. سێهه‌م، هه‌ستێكه كه له ده‌نگه په‌تییه‌كان، نه‌زمێكی مۆسیقایی پێكدێ؛ یان هه‌ستێك كه ماكه‌چاوییه‌كان بۆ ئافراندنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان، ده‌خاته ژێر نه‌زمێكی شازه‌وه. ئه‌و هه‌سته له سه‌ر ئه‌ستونده‌گی ئاهه‌نگه‌كانی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌ره‌ی گرتووه و لێره‌دا عینوانی «هه‌ستی ئاهه‌نگی هونه‌ری» پێده‌درێ. به‌ڵام ئه‌وه به‌م مانایه نییه كه هه‌ر ده‌ربڕینێكی هونه‌ری، به هۆی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی دیاری ده‌كرێ. «هه‌ستی ئاهه‌نگی هونه‌ری» كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكرا، شازێتی باش و داهێنه‌رانه‌ی هه‌یه و ته‌نیا ملكه‌چی ئاهه‌نگی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نییه. كه‌چی ده‌ربڕینی هونه‌ری پێوه‌ندی به لایه‌نخوازیی تاك نیسبه‌ت به كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. شێوه‌ی ژیان، شێوه‌ی چالاكییه هونه‌رییه‌كان و یان شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی تاك، گرینگ‌ترین ماكه‌گه‌لی داهێنانی هونه‌رین به‌تایبه‌ت له كومه‌ڵگای نوێ‌دا. هه‌روه‌ها ده‌بێ سه‌رنج بدرێ كه ئه‌م هه‌سته، به پێی گۆڕانكارییه‌ك كه له ئاهه‌نگی حه‌ڕه‌كه‌تی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕووده‌ده‌ن، ده‌گوڕدرێ. گۆڕانكاریی مێژوویی یان نه‌بوونی له ئاهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ماكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یه له شكڵگرتنی هه‌ستی حه‌ڕه‌كه‌ت(ئاهه‌نگ)ی هونه‌ری له فه‌رهه‌نگێكدا. به‌ڵام زه‌مانێك كه هه‌ستی ئاهه‌نگێكی هونه‌ریی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگادا شكڵ ده‌گرێ، به‌گه‌لێك شێوه تووشی ئاڵوگۆڕێكی دیكه ده‌بێ و، تاڕاده‌یه‌كی زۆر له گۆڕانكارییه‌كانی ئاهه‌نگی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنێته‌وه. به‌گشتی، وه‌ختاییه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆسیقای خه‌ڵكێك دێته به‌رباس، پشت به‌م لایه‌نه نه‌گۆڕانه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌و گه‌له ده‌به‌سترێ. له ڕاستیدا، ده‌توانرێ بۆنموونه ئیشاڕه به خه‌ڵكانێك بكرێ، كه زمانی سه‌ره‌كیی خۆیان له ده‌ست داوه، كه‌چی تایبه‌تمه‌ندیی مۆسیقای خۆیان پاراستووه.1 توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌م شێوه (هه‌ستی ئاهه‌نگی هونه‌ری)یه پێڕه‌وی ده‌كا ده‌بێ پاڵووه بگۆڕ و له گۆڕاننه‌هاتووه‌كانی فه‌رهه‌نگ له‌به‌رچاوبگرێ. له ڕوانگه‌ی ئه‌م شێوه‌یه، جیاوازییه‌كی به‌رچاو له نێوان هه‌ستی ئاهه‌نگی هونه‌ریی مه‌ڕداره موسوڵمانه‌كانی سه‌رزه‌وییه ویشكه‌كان و، برینجكاره بوداییه‌كانی ناوچه گه‌رم و شێداره‌كاندا هه‌یه و، ئه‌م جیاوازییه له بنه‌تادا نالێكیی بوواڵه‌ت له كر(نه‌خش)ی مۆسیقای ئه‌و دوو فه‌رهه‌نگه‌دا دیاری ده‌كا. ڕابیته‌ی سه‌ره‌كیی نێوان لێكۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ فه‌رهه‌نگ به شێوه‌ی گشتی و، توێژینه‌وه له مۆسیقا وه‌ك دیارده‌یه‌كی تایبه‌تی به دوو ڕێگا پێكدێ: له ڕێگای شیكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئاهه‌نگداریی خه‌ڵكێك، كه ده سه‌رجه‌می فه‌رهه‌نگێكدا شوێن داده‌نێ و، هاوڕێ ده‌گه‌ڵ ئه‌م، له ڕێگای شیكردنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی مێژوویی ده ڕه‌وتی په‌ره‌گرتن و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و هه‌سته‌دا، ئێمه‌ش، ده شیكردنه‌وه‌ی مۆسیقای كوردیدا ئه‌م شێوه‌یه ده‌گرینه پێش. هه‌رچه‌ند له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆجێییدا، كورده‌كان بابه‌تی سه‌ره‌كیی توێژینه‌وه‌كه‌مان نه‌بوون؛ چونكه گرتنی ئیجازه بۆ مانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن له گوندێكی كوردنشیندا ئیمكانی نه‌بوو. كه‌وابوو زانیارییه كۆكراوه‌كان به ڕاده‌یه‌ك نین كه بۆ ته‌كمێڵی توێژینه‌وه‌یه‌ك یارمه‌تیمان بده‌ن. له توێی ئه‌م ماوه‌یه‌دا مه‌نته‌قه‌ی كرماشان له ئێران و مه‌نته‌قه‌ی توركیای ڕۆژهه‌ڵاتیش نه‌خرانه به‌ر چاوپێكه‌وتن. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، ئاشكرایه كه كورده‌كان مۆسیقای شازی خۆیان هه‌یه و بابه‌تێكی عه‌نتیكه بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له ڕشته‌ی «خه‌ڵك و مۆسیقا»دا پێكدێنن. سه‌ره‌ڕای كه‌موكووڕیی توێژینه‌وه‌كان، به‌شێك له ئاكامه‌كان ، بۆ یارمه‌تی گه‌یاندنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی داهاتوو، له ژێره‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو. به‌شی سه‌ره‌كیی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه له شاری مه‌هاباد ئه‌نجام درا. 2) لێكدانه‌وه‌ی مۆسیقای كوردیی ئاكامگه‌لی توێژینه‌وه‌ی جۆجێیی ئێمه له‌مه‌ڕ مۆسیقای كوردیی ده‌كرێ به شكڵی ژێره‌وه ڕیزبه‌ندی بكرێ: 1- ئاوازه یه‌كده‌نگییه‌كانی نیوه چادرنشینه‌كان (نیوه هه‌وارچییه‌كان)؛ 2- ئاوازه دژه‌ده‌نگییه‌كان (Antiphonal) هاوڕێ ده‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ڕكێ، كه له گونده‌كان ئاسته‌كرا؛ 3- مۆسیقای ژه‌نه‌ره نیوه‌پسپۆڕه‌كان، كه له شاری مهاباد ئاسته‌كرا؛ 4- بانگدان و قورعامخوێنیی. ئه‌وه‌ی كه له خواره‌وه دێ، لێكدانه‌وه‌یه‌كی پوخته له مۆسیقای نامه‌زهه‌بی (Secular)، به‌تایبه‌ت خاڵه‌كانی1و2 و 3. مۆسیقای مه‌زهه‌بی، به‌تایبه‌ت بانگدان و قورعانخوێنیی لێره‌دا ناخرێته به‌رباس. 1 ــ ئاوازه یه‌كده‌نگییه‌كانی نیوه چادرنشینه‌كان: ئه‌و ئاوازانه له دوو چادر(تاوڵ)دا، له نزیكی شاری مه‌هاباد(یه‌كیان له پازده كیلۆمیتر و ئه‌ویتر له ده كیلۆمیتریی شار) ئاسته‌كراون. چادرنشینه‌كان تازه له كوێستان(هه‌وار)ڕا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئاران(ده‌شت)، تا گیرۆده‌ی سه‌رمای سه‌ره‌تای زستان له كوێستان نه‌بن. ئه‌م ئاوازه یه‌كده‌نگییه ساكارانه، ئی منداڵی مه‌ڕدار(هه‌وارچی)ه‌كانن. ئه‌م ئاوازانه ده‌گه‌ڵ سازێك هاوڕێیی نه‌ده‌كران. ڕیتمی ئه‌و ئاوازانه 5Ӡ و 6Ӡن وێڕای لێدانی ئاماڵ خێرا و دانگی ده‌نگی به‌م. له مهابادیش مۆسیقای لێدراو ده‌گه‌ل شمشاڵ، ئاسته‌كراوه، ئه‌م سازه له ئه‌سڵدا فڵووت(بلوێر)ی شوانان و له هه‌مان ئامێری نه‌ی فارسی یه. سازێك كه ده‌نگه‌كه‌ی ئاسته‌كراوه له لووله‌ئاسنێكی نادیاری به ده‌ست سازكراو بوو كه كاتی لێدان به شێوه‌یه‌كی قیله‌وقانج ڕایانده‌گرت. ده‌نگی شه‌مشاڵ زۆر ویشك و كڕه‌كه. 2 ــ ئاوازه دژه‌ده‌نگییه‌كانی گونده‌كان: گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ورمێ، كه دانیشتووانه‌كه‌ی، ئازه‌ریی، هه‌رمه‌نیی، ئاسۆریی و كوردن، خرانه به‌ر چاوپێكه‌وتن. ته‌واوی ئه‌و گوندانه، بێژگه له گونده كوردنشینه‌كان، مۆسیقای وێكچوویان هه‌یه، كه به ده‌هۆڵ و زوڕنا لێده‌درێ(ده‌ژه‌ندرێ). ته‌نیا كورده‌كان مۆسیقای جیاوازیان هه‌یه؛ جۆرێك ئاوازی دژه‌ده‌نگیی كه پێشتر به هۆی كریستێنسن(Christensen) زانای ئێرانناس له سه‌ری نووسراوه.2 له‌م ناوه‌دا دوو گوندی سیلوانا و ئانبی، هه‌ڵكه‌وتوو له 50 كیلۆمیتریی باكووری ڕژئاوای ورمێ له داوێنی زنجیره‌چیای ڕاگرۆسیش، خرانه به‌ر چاوپێكه‌وتن. به هۆی نزیكی ئه‌و گوندانه له سنووری ئێران و عێراق{توركیا}، ئه‌م ناوچه‌یه به وردی له لایه‌ن ژاندارمه‌رییه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرا. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، دانیشتووانی كوردی ئه‌و گوندانه، ڕه‌فتارێكی زۆر دۆستانه‌یان هه‌بوو، وه توانیمان له‌م وه‌خته كه‌مه‌ی بۆ توێژینه‌وه هه‌مانبوو، زۆرترین كه‌ڵك وه‌ربگرین. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوێخای گوند، دێی سیلوانا نزیكه‌ی 700 كه‌س ئاپۆره، 80 خێزان و فێرگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌یه. ئاپۆره‌ی گوندی ئانبی 1000 كه‌س، وێڕای 100 خێزان و فێرگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی. حاسڵاتی ئه‌و گوندانه، گه‌نم، گوێز، شووتی و ته‌ڕه‌كارین. خه‌ڵكی ئه‌و دوو گونده مه‌ر و ماڵاتیش به‌خێوده‌كه‌ن. چڕینی ئاوازه دژه‌ده‌نگییه‌كانی ئێره ئاوایه: سه‌ره‌تا پیاوێك ده‌ست به گوتنه‌وه‌ی مێلۆدییه‌ك ده‌كا، كه له دوو یان چوار به‌یت(دێڕه‌شێعر)ی ساده دروست بووه كه ئاهه‌نگ (هه‌وا)ی ئاوازه‌كه پێكدێنێ. ئه‌و مێلۆدییه چه‌ند جار و ته‌قریبه‌ن هه‌میشه له چوارچێوه‌ی وه‌ستانێكی 4әی زه‌ربی دووپاتده‌كرێته‌وه. وه‌ختاییه‌ك هه‌وای سه‌ره‌كی ئاواز، واته ئه‌و دێڕه‌شێعره ساكارانه چه‌ند جار دووپاتكرانه‌وه و، كاتێك گوتنه‌وه‌ی ئه‌و شێعرانه به شێوه‌ی جۆراوجۆر پاشبه‌ندێكیان پێكهێنا، مرۆڤێكی دیكه ده‌ست به‌گوتنه‌وه‌ی ده‌كا و ده‌گه‌ڵ ئاخرین دێڕ(ڕسته)ی ئاوازی كه‌سی یه‌كه‌م هاوده‌نگی ده‌كا(ده‌یڵێته‌وه). سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، ئاوازێكی دیكه‌ی هه‌ر له‌م چه‌شنه‌ش، كه به هۆی منداڵان، كچێك و كوڕێكه‌وه گوترا، ئاسته‌كرا. ئه‌و ئاوازه به‌پێچه‌وانه‌ی ساكارییه‌كه‌ی، كر(نه‌خش)ێكی وێچووی له چه‌شنی ئاوازه‌كانی دیكه هه‌بوو. ئه‌وه نیشان ده‌دا كه ئه‌م شكڵه له ئاوازدا، له مۆسیقای سوننه‌تیی كوردیدا به‌قووڵی ڕیشه‌ی داكوتاوه، شكڵی دژه‌ده‌نگیی مۆسیقای كوردی له ئاوازه حیماسییه‌كاندا به‌رچاوه. ئه‌و ئاوازانه له مۆسیقای سوننه‌تیی كوردیدا زۆر ده‌بیندرێن.3 كورده‌كان زیاتر له 28 جۆری هه‌ڵپه‌ڕكێیان هه‌یه، كه هه‌ركام ڕیتم و حه‌ڕه‌كه‌تی جیاوازیان هه‌یه. له‌وانه، هه‌ڵپه‌ڕكێی سێپێیی، كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ر له شوێنی خۆی ئاسته‌كرا. ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕینه بریتی یه له حه‌ڕه‌كه‌تێك ده سێ هه‌نگاوی به‌كاوه‌خۆدا. هه‌ڵپه‌ركێكاران ده سووڕانێكی نیوبازنه‌ییدا و له حاڵێكدا ده‌ستیان ده دستی یه‌ك ناوه، هه‌نگاوهه‌ڵده‌گرن{هه‌ڵده‌په‌ڕن}. شێخانی هه‌ڵپه‌ڕینێكی دیكه‌یه، كه له حه‌ڕه‌كه‌تی خێرا و هه‌ڵبه‌ز پێكهاتووه. هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كانی كوردیی ئه‌غڵه‌ب زۆر زیندوو و پڕ جووڵه‌ن. هه‌ڵپه‌ڕكێ ده نه‌ریتی كورده‌واریدا شوێنێكی گرینگی هه‌یه. 3 ــ مۆسیقای ژه‌نه‌ره نیوه كارامه‌ییه‌كان: ئه‌و مۆسیقایه‌ی له شاری مهاباد ئاسته‌كراوه، مۆسیقای ژه‌نه‌ره نیوه پسپۆڕه‌كانه و تاڕاده‌یه‌كیش هونه‌رمه‌ندانه‌یه. ئه‌و ژه‌نه‌رانه ئه‌غڵه‌ب گروپێكی سێ كه‌سیی پێكدێنن: گۆرانیبێژ(ئاوازخوێن)، ژه‌نه‌ری سازی فووتێكه‌ر و ته‌پڵلێده‌ر. ئه‌و گروپانه، ئه‌غڵه‌ب له زه‌ماوه‌ند و میواندارییه‌كاندا به‌شدار ده‌بن. ئه‌وانه كه‌سانێكی چاونه‌ترسن و له كاری خۆیاندا له تێكنیكێكی به‌رز كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. مێلۆدییه‌كانی ئه‌و ژه‌نه‌ره نیوه‌پسپۆڕانه، له هه‌مان جۆری مۆسیقای گوندی یه، كه په‌ره‌گرتنێكی زیاتری به‌خۆیه‌وه دیوه. به‌ڵام له درێژه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌كه‌مان له‌م شوێنه‌دا، جۆری ئاوازی یه‌كده‌نگیی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكرا، ده‌و شێوه‌یه‌دا نه‌بیندر. گۆرانیبێژ نه‌خشێكی سه‌ره‌كی ده ده‌ربڕینی مۆسیقای نیوه‌پسپۆڕه‌كاندا ده‌گێڕێ. ئاوازخوێن به‌بێ ئه‌وه‌ی ساز(ئامێر)ێك بژه‌نێ، گۆرانی ده‌ڵێ و، ئه‌غڵه‌ب ڕێبه‌ری گروپه‌كه‌یه. شێوه‌ی ده‌ربڕینی ئاهه‌نگ، ساكار و بایه‌خدار و جیاواز له شێوه‌ی گنینی عه‌ڕه‌بی یه.4 زه‌قترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاهه‌نگه كوردییه‌كان، مێلۆدی و گاوه‌كانێتی كه شازێتییه‌كی جیاوازیی مۆسیقای كوردی ده‌رده‌خه‌ن. مێلۆدی ئاهه‌نگه كوردییه‌كان، ده‌كرێ به‌گوێره‌ی چوارچێوه‌یه‌ك به مه‌وداگه‌لی 3ә ڕیزبه‌ندی بكرێن. ئا: ئه‌و مێلۆدییانه‌ی كه له سه‌ر پایه‌ی مه‌ودای یه‌ك له سێی مینۆڕ ده «نۆتی ڕێ»دا(نۆتی پایه‌ی گا‌و كه ئه‌ساسی مه‌ودا ده گاودایه) حه‌ڕه‌كه‌ت ده‌كه‌ن. (ئه‌م مینۆڕه ده‌به‌رگری ماژۆڕێكی دووهه‌می ژێروو و مینۆڕێكی دووهه‌می سه‌روویه). (16 بڕگه) بێ: ئه‌و مێلۆدییانه‌ی كه له سه‌ر پایه‌ی مه‌ودای یه‌ك له سێی ماژۆڕ ده (نۆتی ڕێ)دا حه‌ڕه‌كه‌ت ده‌كه‌ن. (ئه‌م ماژۆڕی سێهه‌مه ده‌به‌رگری دوو دووهه‌مه‌كانی ماژۆڕه كه له‌لای یه‌ك داندراون).(10بڕگه) پێ: ئه‌و مێلۆدییانه‌ی كه له سه‌ر پایه‌ی مه‌ودای یه‌ك له سێی مینۆڕ حه‌ڕه‌كه‌ت ده‌كه‌ن، كه له مینۆڕێكی دووهه‌می ژێروو و ماژۆڕێكی سه‌روو پێكهاتوون.(2 بڕگه) ته‌نیا ئاوێته‌بوونی ئه‌و سێ نۆته‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌یكه بڕگه‌یه‌ك سازبكرێ و، ژماره‌ی نۆتگه‌لی پێكهێنه‌ری بڕگه له 6 نۆت زیاتره. حه‌ڕه‌كه‌تی مێلۆدییه‌كان گا‌و به گاوه و بازه‌كانیان ته‌قریبه‌ن هه‌میشه ده مه‌ودایه‌كی یه‌ك له چواردا به‌دیدێن. به‌كورتی، له 28 بڕگه كه كۆمانكردبووه‌وه، 16 بڕگه به ڕوونی گاوگه‌لی وه‌كوو گاوی مینۆڕیان هه‌بوو. ده گروپی(بێ)دا 10 بڕگه به ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌گه‌رچی 8 بڕگه گاوگه‌لی وه‌كوو گاوی ماژۆڕیان هه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا خاوه‌نی ده‌نگێكی وه‌كوو گاوی مینۆڕن. چونكه له ژه‌نینی ئه‌و 8 بڕگه‌یه‌دا، نۆتگه‌لی (دۆ ــ میی) ئه‌غڵه‌ب ده‌رده‌كه‌ون، به‌لام نۆتی (سۆل) به‌ده‌گمه‌ن ئه‌وهایه. له ئاكامدا هاوئاهه‌نگیی نۆته‌كانی ماژۆڕ به ڕوونی هه‌ست پێناكرێن و، هه‌ستی به‌ده‌ستهاتوو زۆر له‌م هه‌سته‌وه نزیكه كه له مێلۆدییه‌كانی گروپی (ئا)دا به‌ده‌ست هاتووه و به هاسانی ده‌گه‌ڵ یه‌ك تێكه‌ڵ ده‌بن. دوو بڕگه‌ی گروپی (بێ) خاوه‌نی مێلۆدیگه‌لێكن كه به نۆتی (ڕێ) خه‌تم ده‌بن و هه‌مان حاڵه‌تی مێلۆدییه‌كانی گروپی (ئا)یان هه‌یه. مێلۆدییه‌كانی گروپی (پێ) له سێ نۆتی ساده و تیكراری پێكدێن. جاریوایه ئه‌و مێلۆدییانه خاوه‌نی نۆتی(دۆ)ن و ده‌كرێ له‌م حاڵه‌ته‌دا ده گروپی (بێ)دا دابندرێن. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، نۆتگه‌لی (سۆل، فا، میی) ده‌توانن ببنه جێنشینی نۆتگه‌لی (ڕێ، دۆ، سیی) ده به‌شێك له گاوی (ئا)دا. كه‌وابوو ده‌توانرێ ئه‌وان ده گروپی (ئا)دا وه‌ك گشتێك جێ بدرێن. به شێوه‌یه‌كی پوخت، ده‌توانرێ دوو گروپی (بێ) و (پێ) وه‌كوو به‌شێك له گروپی (ئا) له‌قه‌ڵه‌م بدرێن. ده‌كرێ بڵێین كه مۆسیقای كوردی ده ئه‌سڵدا خاوه‌نی گاوێكی سروشتیی مینۆڕی ده‌به‌رگری: (سۆل، میی، ڕێ، دۆ، سیی، لا)یه. له زۆربه‌ی بواراندا به‌رنۆتی (لا)یان هه‌یه و، مێلۆدییه‌كان له سه‌ر پایه‌ی مه‌وداگه‌لی مینۆڕێكی سێهه‌م بنیاتنراون. هێندێك جاریش، (دۆ) ده‌بێته به‌ر نۆته و، مێلۆدییه‌كان له سه‌ر ئه‌ساسی ماژۆڕێكی سێهه‌م دامه‌زراون. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه كر(نه‌خش)ی مۆسیقای كوردیی لایه‌نخوازییه‌كی ئاوای هه‌یه، ئه‌گه‌رچی به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته به‌س نییه. ده سیستیمی مۆسیقای ڕه‌سه‌نیی ئێرانی‌دا، گۆشه‌یه‌ك هه‌یه كه له ده‌ستگای شووردا به به‌یاتی كورد ناسراوه، كه سه‌رچاوه‌ی كوردیی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌رده‌خا. ئه‌م گۆشه‌یه، گاوێكی وه‌كوو گاوگه‌لی سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه. له توركیا و عێراقیش مه‌قامگه‌لێك هه‌ن كه نێوه‌كانیان سه‌رچاوه‌ی كوردیی ئه‌وان نیشان ده‌دا. لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیی نێوان مۆسیقای سوننه‌تیی كوردی و مۆسیقای ڕه‌سه‌ن و پێچه‌ڵپێچ دێته‌گۆڕێ. نۆتگه‌لی یه‌ك له چوار ده مۆسیقای ژه‌نه‌رانی نیوه‌پسپۆڕدا نه‌بینرا. به‌ڵام ده گاوگه‌لی مۆسیقای كلاسیك‌دا كه سه‌رچاوه‌ی كوردی‌یان هه‌یه، ئه‌م نۆتگه‌له، جارجار وه‌ك گاوه‌كانی دیكه كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیرێ. واوێده‌چێ كه ده ڕه‌وتی گۆڕانكاریی مۆسیقای جۆجێیی به‌ره‌و مۆسیقای په‌ره‌گرتووی باره‌گایی(ده‌رباری ــ ڕه‌سمی)دا، نۆتگه‌لی یه‌ك له چوار، له ژێر كاریگه‌ریی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌وه هاتبێته ناو سیستیمی مۆسیقای كوردییه‌وه. یا ئه‌وه‌یكه، ئه‌و شته‌ی ته‌نیا به شێوه‌ی لایه‌نخوازییه‌ك ده مۆسیقای كوردیدا له‌ئاراداهه‌بووه، ئێسته به‌هۆی ژه‌نه‌رانی پسپۆڕ جه‌ختی له‌سه‌ركراوه و ده پرۆسه‌ی هه‌وڵه‌كانیاندا له‌پێناو ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به مۆسیقایه‌كی ناسكتر، گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێوه‌ندیی نێوان مۆسیقای خۆجێیی و مۆسیقای ڕه‌سه‌ن(كلاسیك)ی میللی له هه‌رێمی ئاسیای ڕۆژئاوا مه‌سه‌له‌یه‌كی عه‌نتیكه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی داهاتوو. مۆسیقای كوردیی، به‌هۆی مێلۆدییه سروشتییه‌كان، گاوی وه‌كوو مینۆڕ و ڕیتمی هه‌ژێنه‌ر و ئاوازبێژیی ده‌روشاوه، حاڵه‌تێكی تایبه‌ت پێكدێنێ، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر پڕ له هه‌ژان و ته‌ژی له خه‌م و په‌ژاره‌یه. بۆیه ده‌گوترێ كه هه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته تایبه‌تیه‌شه ئه‌غڵه‌ب سه‌رنجی جیهانگه‌ڕه‌هه‌نده‌رییه‌كانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه. به‌گوێره‌ی قسه‌ی بۆیس (Bois)، ئه‌م جیهانگه‌ڕه‌ی كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا سه‌ردانی كوردستانی كرد: «ئاهه‌نگه كوردییه‌كان به زیل و به‌مێكی ئاماڵ ڕێك‌وپێك و ده‌ربڕینێكی ته‌واو خه‌ماویی دیاری ده‌كرێن. ناكرێ بیربكرێته‌وه كه چلۆن هستگه‌لێك كه به‌دێهێنه‌ری ئه‌م چه‌شنه ئاهه‌نگانه‌یه له ناو قه‌بیله‌گه‌لێك سه‌ریهه‌ڵداوه كه ته‌نیا له ڕێگای زه‌بروزه‌نگ و تاڵان خۆیان به ئێمه ناساندووه».5 3) مه‌سه‌له‌گه‌لێك بۆ لیكۆڵینه‌وه‌كانی داهاتوو كورده‌كان، به به‌راورد ده‌گه‌ل گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه، مۆسیقایه‌كی جیاوازیان هه‌یه. مۆسیقای كوردی زۆرتر له ڕێگای مێلۆدی خه‌ماویی ده گاوی سروشتیی له چه‌شنی مینۆڕ و، شكڵی دژه‌ده‌نگیی و ڕیتمێكی ساكار و به‌ڵام زیندوو و هه‌ژێنه‌ره‌وه دیاری ده‌كرێ. ئه‌گه‌رچی كورده‌كان هاتوونه‌ته سه‌ر دینی ئیسلام، به‌ڵام سوننه‌تی مۆسیقای عه‌ڕه‌بی، شوێنێكی وای له سه‌ر مۆسیقای وان دانه‌ناوه. بێ له‌وه‌ش، كورده‌كان سه‌ره‌ڕای سوننی بوونیان، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه كه ئه‌هلی ته‌سه‌ننون خۆئاسایی له‌مه‌ڕ مۆسیقاوه له شیعه‌كان ته‌سكخوازترن، به‌ڵام له ئازه‌رییه شیعه مه‌زهه‌به‌كان ئازادانه‌تر به مۆسیقاوه خه‌ریك ده‌بن. لێره‌دا به سێ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی كه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆرترهه‌یه، ئاماژه ده‌كه‌ین: 1 ــ پێوه‌ندیی تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی مۆسیقای كوردی ده‌گه‌ڵ فه‌هه‌نگی كوردی وه‌ك شتێكی گشتی. 2 ــ پێوه‌ندیی نێوان مۆسیقای كوردی و مۆسیقای گه‌لانی دیكه. 3 ــ ئاڵوگۆڕی گریمانه‌یی ده مۆسیقا و فه‌رهه‌نگی كوردیدا. ده پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی یه‌كه‌م، ده‌توانرێ به هۆكاره‌كانی ژێره‌وه، وه‌ك دیاریده‌ری تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوكانی مۆسیقای كوردی، ئیشاڕه بكرێ. یه‌كه‌م، له‌مه‌ڕ ڕیتمی سروشتیی مۆسیقای كوردی ده‌بێ بگوترێ كه سه‌رزه‌وی ئه‌ژدادی كوردان، ئه‌ستونده‌گی ناوچه‌ی كوێستانی ئاسیای ڕۆژئاوایه و، به هۆی بارودۆخی دژواری ده‌وروبه‌ر له ئاسیبی په‌لامارده‌ران پارێزراوه. دووهه‌م، ده پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كورده‌كان له‌ئه‌ساسدا چادرنشین(هه‌وارچی)ن و نیزامێكی عه‌شیره‌تییان هه‌یه. ڕه‌نگه ئه‌و هۆكارانه بتوانن ڕه‌سه‌نایه‌تی مۆسیقای ئه‌وان ده‌رببڕن. ڕۆشنه كه كارتێكه‌ریی هه‌نده‌ریش هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ته‌ئسیره نه‌یتوانیوه گۆڕانی سه‌ره‌كی له مۆسیقا و فه‌رهه‌نگی كوردیدا به‌دیبێنێ. چونكه ناوچه‌ی ژیانی كورده‌كان، له‌باری جۆغڕافیاییه‌وه زۆر دووره‌په‌رێزه. واوێده‌چێ كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانی ئاژه‌ڵداریی و چادرنشینی، هه‌ستی مۆسیقای ڕیتمیك و شازێتی هه‌ژێنه‌رانه‌كه‌ی په‌ره‌پێدابێ. هه‌روه‌ها، وادێته‌به‌رچاو كه نیزامی عه‌شیره‌یی كۆمه‌ڵگا، هاوكات ده‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی سه‌ره‌وه، به پاراستنی شێوه‌ی ده‌ربڕینی ساكار و ئازادی مۆسیقای كوردیان، كۆمه‌گ كردبێ. له حاڵێكدا، له نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیكراویان هه‌یه، مۆسیقا خۆئاسایی به شێوه‌ی هونه‌رێكی پاڵاوته، وه‌كوو مۆسیقای ده‌رباری(باره‌گایی) ده‌ركه‌وتووه. مه‌سه‌له‌ی دووهه‌م خاوه‌نی دوو لایه‌نه: یه‌كیان به‌راوردی مۆسیقای كوردی ده‌گه‌ڵ مۆسیقای گه‌لانی دیكه‌ی ئێرانی یه، به‌تایبه‌ت فارسه‌كان و لۆڕه‌كان كه ده‌گوترێ ده‌گه‌ڵ كورده‌كان خزمایه‌تیی مێژووییان هه‌یه، وه ئه‌وی دیكه‌یان، به‌راوردی مۆسیقای كوردی ده‌گه‌ڵ مۆسیقای سه‌رزه‌وییه‌كانی دیكه‌یه له ناوچه‌یه‌كی به‌ربڵاو له یۆنان و ئوڕووپای ڕۆژه‌ڵاته‌وه بگره تا ده‌گاته ئاسیای ناوه‌ندی و ئه‌فغانستان. چونكه كورده‌كان گه‌لێكی دێرینن و مێژووییه‌كی درێژیان ده پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا هه‌یه، شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی مۆسیقا و فه‌رهه‌نگی ئه‌وان جێگه‌ی بایه‌خ پێدانه. مۆسیقای كوردی ده‌توانرێ وه‌ك ئاڵقه‌یه‌ك له فه‌رهه‌نگه‌كانی مۆسیقا بێته‌به‌رچاو كه نه‌ریتگه‌لی ئاسیایی و ئوڕووپایی به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دا. سێهه‌م، كه داهاتووی مۆسیقا و فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌گرێته‌وه، ده‌گه‌ڵ شێوه‌ی ژیانی له حاڵی گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندندا تێكه‌ڵاوییه‌كی نزیكی هه‌یه. كورده‌كان خه‌ڵكێكی پڕ له جۆش و خرۆشن و هه‌وێتییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزیان هه‌یه كه ده‌توانێ ببێته كوڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی مۆسیقای كوردیی. ده پێوه‌ندی ده‌گه‌ل هورووژاندنی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وێتی خه‌ڵكی كورد، مۆسیقای كوردی و ژه‌نه‌رانی كورد ده‌توانرێ وه‌ك ڕانه‌ری نه‌خشی «ئاشقه‌كان» له توركی ئازه‌ریدا چاوی لێبكرێ. هه‌رچه‌ند گۆڕانكارییه‌ك كه له‌م ساڵانه‌ی دوایی ژیانی كورده‌كاندا پێكهاتووه، له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین گۆڕان بێ كه ئه‌وان به‌تاقیان كردووه‌ته‌وه. به پێی ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی شێوه‌ی ژیان، هه‌لومه‌رجی سیاسی كورده‌كان، ده‌شێ كر(نه‌خش)ی ده‌نگیی مۆسیقای ئه‌وانیش له هێندێك لایه‌نه‌وه تووشی گۆڕانكاری بكا. نیشانه‌ی ئاڵوگۆڕێكی ئاوا، هه‌ر ئێسته‌ش ده مۆسیقای ئاسته‌كراودا هه‌ست پێده‌كرێ. به‌ڵام مۆسیقای كوردی، هاكا تا زه‌مانێك كورده‌كان، تایبه‌تمه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌كانی خۆیان بپارێزن، باقی بمێنێته‌وه. هه‌بوونی ئه‌و گه‌له به ڕۆشنی مه‌سه‌له‌یه‌كی بناغه‌یی دێنێته‌ئاراوه بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و مۆسیقا له كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا. • سه‌رنج: ئه‌و گوتاره له مه‌جه‌لله‌ی (مطالعات کردی، جلد1، شماره4، سال سوم، تابستان1365، بڵاوكراوه‌ی بنكه‌ی كورد له پاریس) وه‌رگیراوه و له زمانی فارسی ڕا وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. دیاره، نووسراوه‌كه بۆ یه‌كه‌مین جار به زمانی ئینگلیسی له ژێر عینوانی ”Musics and Culture of the Kuds” له گۆڤاری Senri Ethnological Studis, no 5. 1980 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. شیاوی گوتنه كه ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌م مه‌جه‌لله‌یه بریتی بوون له: عه‌لی بوچاك، سیامه‌ند عوسمان، حه‌سه‌نی قازی و عه‌بباسی وه‌لی، كه سیامه‌ند عوسمان به‌رێوه‌به‌ر و، عه‌بباسی وه‌لی به‌رپرسی به‌شی فارسی بووه. (س. چ. هێرش) په‌راوێزه‌كان: 1ــ وه‌ك هه‌زاره‌كانی ئه‌فغانستان، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه زمانی سه‌ره‌كیی خۆیان له ده‌ست داوه به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیی مۆسیقای سوننه‌تیی خۆیان هه‌روا پاراستووه. 2 ــ كریستێنسن، شكڵی ئاوازی دژه‌ده‌نگیی مۆسیقای كوردی ده چوار ناوچه‌دا ئاسته و توێژبه‌ندی كردووه. یه‌كێك له بواره باشه‌كانی كاری وی، ئاماژه به ئاوازی بووكهێنان(زه‌ماوه‌ند)ێكه كه له لایه‌ن چوار ژن و پیاوه‌وه ئیجراكراوه كه ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به شێوه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و بڕگه‌گه‌لی جۆراوجۆر ده‌ڵێنه‌وه. 3 ــ بۆوێنه مۆسیقای یه‌هوودی{جووله‌كه} له كوردستان داگیركه‌رییه قاره‌مانانه‌كه‌ی هامو موسو (Hamu Musea) ــ «میراتی مۆراشا»(in Morasha Heritage) به ئاسته و لێكدانه‌وه‌ی ئامنۆن سیلۆئا(Amnon Siloah) نیشان دراوه. 4 ــ دوا به دوای ئه‌و دێڕه، پاراگڕافێكی چه‌ند دێڕیی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی نای و تووزه‌له قرتێنرا و به پێویست نه‌زاندرا بخرێته‌ڕوو. (س. چ هێرش) 5 ــ بڕوانه: Bois, T. Connaissances des Kurds, Lebanon 1965. سه رچاوه : http://gzing.org/index.php?id=130
+ نوشته شده در دوشنبه بیست و ششم تیر ۱۳۹۱ ساعت 2:22 توسط عادڵ
|